تهعریبكردنهوهى ناوچه كوردستانییه‌كانى نه‌ینه‌وا ده‌ستى پێكرد
سالم محه‌مه‌د شه‌به‌ك، ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌په‌له‌دا بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانى تهلكییف و حه‌مدانییه و ئه‌نجومه‌نى شاره‌دێی به‌رته‌ڵه و باشیك، كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) هاتووه، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ڕه‌زامه‌ندى گواستنه‌وه‌ى سه‌دان خێزانى هاووڵاتى عه‌ره‌ب بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانى نه‌ینه‌وا ده‌ركرا و مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانى به‌رته‌ڵه، ته‌لكیف، باشیك كۆتایی هاتووه".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه خێزانه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراون:
ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى 56 خێزان بۆ ته‌لكیف درا، هه‌روه‌ها 26 خێزان بۆ به‌رته‌ڵه، پێنج خێزانیش بۆ باشیك.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕه‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ى تۆمارى 17 خێزان بۆ زومار و سێ خێزانى تر بۆ شێخان دراوه.
ئاشكراشی كرد، كه فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ده‌رگاكانیان بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب كردووه‌ته‌وه، تۆمارى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بۆ ده‌شتاییه‌كانى نه‌ینه‌وا و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه، به‌بێ هیچ مه‌رجێك بگوازێته‌وه.
باس‌نیوز
