دوو کچ لە سەرپێڵ‌زەهاوی کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو کچ لە سەرپێڵ‌زەهاوی کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
گوشاری دەروونی لەسەر هاووڵاتیانی ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی "سەرپێڵ‌زەهاو"ی سەر بە پارێزگای کرماشان بەردەوامە و دوو کچە مێرمنداڵی تەمەن 16 و 17 ساڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.



بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2018/7/29 دوو کچە مێرمنداڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی گوشاری دەروونی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەو دوو کچە مێرمنداڵە مریەم ڕوستەمی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی زەعفەران و نۆشین ڕوستەمی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی قەڵخانی سەرپێڵی زەهاو ڕاگەیاندووە.



سەچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەوودوو کچە مێرمنداڵە کە هەر دوویان خزمی یەکن، ڕای گەیاندوو ئەو دوو کچە لە ڕێگای خواردنی حەب و لە مەودای کەمتر لە چەند کاتژمیر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.



مریەم و نۆشین لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بەهۆی گوشاری دەروونی کە هۆکارەکەی ژیانی سەخت و پڕ ئازاری دوای بوومەلەرزە بووە، تووشی خەمۆکی ببوون.
bas news-
Top