بەیانی لەسەر ئاستێكی باڵا یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە

 	 بەیانی لەسەر ئاستێكی باڵا یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە
- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان رایگەیاند، بەیانی سەعات 5ی ئێوارە، لەسەر ئاستێكی باڵا لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە.

لە 31/7/1983 رژێمی بەعسی رووخاو بە پیلانێكی نەخشەبۆكێشراو، بە نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگە زۆرەملێیانەی دا كە بارزانییەكانی لێ نیشتەجێ بوون و بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا 8 هەزار بارزانی ئەنفال كران.

ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بەیانی سەعات 5ی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان رۆژی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوە دەچێت، نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، بۆیە پێیشبینی دەكرێت میوانێكی زۆر ئامادە بن، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەراسیمەكە دەبن".

ڕەمەزان، گوتیشی: "مەراسیمەكە زیاتر دانانی تاجەگوڵینە و هەندێك چالاكیی هونەری و خوێندنەوەی وتار دەبێت، كە لە نێو وتارەكاندا وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان پێشكەش دەكرێت و داواكاری و كێشە و گیروگرفتی خۆیان دەخەنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە داوای یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكە ".
kdp-
Top