بەهۆی بەرەی ئیسڵاحەوە پێشبینیی کەمبوونەوەی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکرێ

 بەهۆی بەرەی ئیسڵاحەوە پێشبینیی کەمبوونەوەی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکرێ
بەرەی ئیسڵاح کە لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانەوە دامەزرێندراوە، پێشبینیی کەمبوونەوەی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات. سەرکردەیەکی یەکگرتووش ئاشکرای دەکات کە ”ئیسلامخوازان“ دەنگ بە بەرەکەیان دەدەن.

لە سەرچاوەیەکی نێو بەرەی ئیسڵاحەوە، ئەو بەرەیە پێشبینی ئەوە دەکەن، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەهۆی نزیکبوونەوەی لە باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پشتیوانیکردنی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە شێوەیەکی سەرسەختانە، هەروەها بەهۆی ئەو گومانەی کە لە ڕوانگەی توندڕەوییەوە لەسەر کۆمەڵ هەیە، دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و دەنگی بەرەی ئیسڵاح زیاد دەکات.

لەمبارەیەوە مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ڕايگەیاند: "لەگەڵ برایانی بزووتنەوەی ئیسلامی، ھاوپەیمانیی "بەرەو ئیسڵاح" مان پێکھێناوە، بە ئامانجی ھەنگاونان بەرەو چاکسازیی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان، بەو نیەتە ئەو لیستەمان پێک ھێناوە، کە ھەموو ئیسڵاحخوازان و ئەو لایەنانەی کە حەزیان لە پرۆسەی چاکسازییە، لە دەورمان کۆ ببنەوە، بۆ ئەوەی بتوانین چاکسازی لە ھەموو بوارەکانی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیدا بکەین".

ئەو سەرکردەیەی گۆڕان پێیوایە ”ئەگەر ھەموو لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان، بەشدار بوونایە لە ھاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح، ئەوا خاڵێکی بەھێز دەبوو“، بەڵام هەرچەندە داوایان لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کردووە کە عەلی باپیر سەرۆکایەتی دەکات، بچێتە نێو هاوپەیمانییەکەوە، بەڵام ئەوان بە باشیان زانیوە بە تەنیا بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.








باسنيوز
Top