نێچیرڤان بارزانی و عەبادی رەوشی سیاسی و چەند بابه‌تێكی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 30/7/2018، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و تێیدا رەوشی سیاسی و چەند بابه‌تێكی هاوبەش لەنێوان حکومەتی مه‌ركه‌زی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی عەبادی، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا باس له دۆخی سیاسی گشتی وڵات و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێكنزیكبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به پێویست زانراوه.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەردوو بۆچوونەکانیان نزیبکوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گیرگرفتانەی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە حکوومەتی داهاتووی عێراق داواکارییەکانی گەلی عێراق لە خزمەتگوزاری و ئابووری و ئاوەدانکردنەوە بەدی بهێنێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
باسنيوز
