سەرۆک بارزانی: کوردستان برینداری ئەو کارەساتەیە کە تیرۆریستان بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانی هێنا

 سەرۆک بارزانی: کوردستان برینداری ئەو کارەساتەیە کە تیرۆریستان بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانی هێنا
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 2018/7/30 بە بۆنەی جەژنی ئایینیی "چلێ هاڤینی" کوردانی ئێزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.


لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: " ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت".


ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:



سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە


پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم. ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت.



هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.

مسعود بارزانی

30ـی 7ـی 2018










باسنیوز
Top