پارتى و یهكێتى بهگرنگى دهزانن كورد بهتیمێكى هاوبهش بچێتهوه بهغدا
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 29/ 7/ 2018 لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی كرد.
وهك له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: "لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە ئهندامانى مەكتەبی سیاسی یهكێتى ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق، ههروهها لێكتێگەیشتنی هاوبەش وەك چارەسەری سەرەكی بۆ بارودۆخەكە سەیر كرا".
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سكرتێری گشتی دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ كردنەوەی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای 400 كەیڤی لە بازیان و هیوای خواست هەنگاوی باشتر بنرێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەباو خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ.
هەڵبژاردنەكانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی عێراق، تەوەرێكی دیكهى كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا بەگرنگیان زانی، كە كورد وەك تیمێكی هاوبەش بچێتە بەغدا و لەكوردستانیش لایەنەكان بەوپەڕی دیموكراسییەوە بەشداری لە پڕۆسەكە بكەن.
باسنيوز
