نێچیرڤان بارزانی: به پشتگیریى دڵسۆزان و دۆستانى گه‌لى كوردستان به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌كاندا زاڵ دەبین
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ویڕای پیرۆزباییی تەواوبوونی پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى 400 كه‌یڤى له بازیان و دەستخۆشی لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆرى و كۆمپانیاى جێبه‌جێكار (پۆسكۆ)ى كۆرى بۆ بەئەنجامگەیاندنی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە کرد، هیوای خواست پڕۆژەکە یارمەتیدەر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى كێشه‌ى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان بەگشتی و ناوچەکە بەتایبەتی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە پڕۆژەی وێستگەی کارەبای 400 کەیڤی لە بازیان بەشێکه لە تۆڕی بەرفراوانی کەرتی کارەبا< کە پێشتر لەلایەن حكوومه‌تەوە پلانى بۆ دانرابوو، بەڵام بەهۆی شه‌ڕ و قه‌یرانى داراییه‌وه، کارەکانی دواکەوتبوو، هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، به پشتگیریى دڵسۆزانى گه‌لى كوردستان هه‌وڵى داوه به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بێت و بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان، بەتایبەتی کەرتی کارەبا کە بەهۆی کێشەی زۆر جددییەوە، لەوانە خواستى زیاتر له‌سه‌ر كاره‌با.
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش..
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى (400) كه‌یڤى له بازیان. پیرۆزبایى ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه گرنگه له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م پڕۆژه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى كێشه‌ى كاره‌با له ناوچه‌كه و له هه‌رێمى كوردستان.
ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى كاره‌با، كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆرى، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار (پۆسكۆ)ى كۆرى، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به هه‌وڵ و هیممهتێكى زۆر، دواى چه‌ندین كێشه و گرفت و دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى تیرۆر و قه‌یرانه‌كانه‌وه، ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، له كۆتاییدا پڕۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
سوپاسی تایبه‌تی وڵاتی كۆریا ده‌كه‌م كه له سه‌ردانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵ پێش ئێستام بۆ ئه‌وه‌ێ، ئێمه بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه دا، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی كۆریا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ربڕی و پڕۆژه‌ی دیكه‌ش كه په‌نا به‌خوا له كاتێكی زوودا له خه‌بات له ڕێوڕه‌سمێكدا دكه‌ینه‌وه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان.
به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌و كونسولانه ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه و به‌شدارن له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا و زۆر به‌خێرێن. هاتنیان نیشانه‌ی پشتگیرییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م ڕێگه دووره‌یان بڕیوه، جارێكی دیكه به خێر بێن.
ده‌مه‌وێ سوپاسێكى تایبه‌تى خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزانه بكه‌م كه ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه و لێره ئاماده بوون و ڕۆڵیكى زۆر ئه‌رێنییان هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندین كێشه و گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تیى زه‌وى و زار و قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه. دووباره سوپاس، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه پێزانینێكی زۆرمان هه‌یه بۆ ڕۆڵی ئێوه و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و پشتگیرییه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش مایه‌وه په‌نا به خوا له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێگومان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له تۆڕێكى فراوانى ستراتیژى له كه‌رتى كاره‌بادا كه حكوومه‌ت پێشتر پلانى بۆ داناوه، به‌ڵام وه‌ك كار و پڕۆژه‌ى دیكه، به‌هۆى شه‌ڕ و قه‌یرانى داراییه‌وه دوا كه‌وت. ڕاسته شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ریى زۆر خراپیان له هه‌موو كه‌رته‌كانى ژیان كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به پشتگیریى خه‌ڵكى دڵسۆز و دۆستانى گه‌لى كوردستان هه‌وڵى داوه به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌كاندا زاڵ بێت و هێنده‌ى كراوه له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بووه.
به‌ڵێ، ئێمه ده‌زانین له كه‌رتى كاره‌بادا كێشه‌ى جددى هه‌یه، نه‌توانراوه وه‌ك پێویست به‌رنامه و پلانه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى ژیان، فراوانبوونى شار و شارۆچكه‌كان، بازاڕ و مۆڵ، ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ى دێهاته‌كان، به‌رده‌وام خواستى زیاترى له‌سه‌ر كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان دروست كردووه. له كاتێكدا شه‌ڕ و قهیرانهكانیش به‌رۆكى گرتبووین، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن كه حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست، به‌رنامه و پلانه‌كانى جێبه‌جێ بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانى به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت. خه‌رجییه‌كى زۆرى له كه‌رتى كاره‌بادا كرد. له هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانى دیكه‌ش كه‌رتى تایبه‌تى هانداوه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن و پڕۆژه‌ى گه‌وره له‌و كه‌رته‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێستاش كه به خۆڕاگریى خه‌ڵك و به گیانفیداییى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له شه‌ڕى تیرۆر و پیلانى ناحه‌زاندا سه‌ركه‌وتین، خه‌ریكه ڕۆژه سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕن. حكوومه‌ت به‌پێى تواناكانى به‌رده‌ستى له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان ده‌كاته‌وه. بێگومان له بوارى كاره‌باشدا، هه‌ڵنانى هه‌نگاوى گه‌وره و بچووكمان پێویسته. ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌یه. هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى كاره‌با له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان و پلانى حكوومه‌تدا بۆ چاككردنى دۆخى كاره‌با، وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یه‌نراوه، حكوومه‌ت سیستمى پێوه‌رى زیره‌ك جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌و سیستمه كۆنترۆڵى به‌كارهێنانى كاره‌با ده‌كات و ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى ده‌بێت له ڕێكخستنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با و زیادبوونى كاژێرهكانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى بۆ هاووڵاتیان.
بێجگه له‌مه، ئه‌م سیستمه لایه‌نێكى كولتووریى زۆر گرنگى هه‌یه. كولتوورێكى خرابى ناشارستانى لاده‌بات كه زێده‌ڕۆیى و سهرپێچیكردنه له به‌كارهێنانى كاره‌بادا. له جیاتى ئه‌و، كولتوورێكى تازه‌ى باش جێگیر ده‌كات. كولتوورى ده‌سپێوه‌گرتن و ئیسرافنهكردن له به‌كارهێنانى كاره‌با كه به ڕاستی له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و كولتووره زۆر پێویسته و من لێره‌وه داوا ده‌كه‌م له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن یارمه‌تیی ئێمه بده‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له به‌هه‌ده‌ردان و زێده‌رۆیی له كاره‌بادا. ئه‌م سیستمه هه‌مووان هان ده‌دات ته‌نیا هێنده‌ى پێویسته، ته‌نیا له كات و شوێنى پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن، نه‌ك زیاتر.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م پڕۆژه‌یه له بازیان بۆ هه‌موو تۆڕى كاره‌باى نیشتمانى له هه‌رێمى كوردستان سوودى هه‌یه، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كه‌ش كه ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازییه، سوودێكى تایبه‌تى هه‌یه و پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان ده‌توانن ئاسانتر سوودى لێوه‌ربگرن. وه‌ك له پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تدا هه‌یه، هیوادارین پڕۆژه‌ى دیكه‌ش له بواره‌كانى دیكه‌دا له‌م ناوچه‌یه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن.
بازیان و خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رى، كه هه‌میشه ناوچه‌ى شۆڕش و خه‌بات بووه و خاوه‌ن مێژوویه‌كى پرشنگداره، بێگومان شایانى كار و خزمه‌ت و پڕۆژه‌ى زیاترن. حكوومه‌ت له كاروانى ئاوه‌دانى و كار و خزمه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌بێ جیاوازى كار بۆ هه‌موو ناوچه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و به یه‌ك چاو هه‌موو ناوچه‌كان ده‌بینێت. وه‌ك یه‌ك له هه‌موو ناوچه‌كان خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كات و كار و پڕۆژه ئه‌نجام ده‌دات.
حكوومه‌ت هه‌رگیز جیاوازى له‌نێوان ناوچه‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كى دیكه، پارێزگایه‌ك و پارێزگایه‌كى دیكه‌دا نه‌كردووه. ناكۆكیى سیاسى و ململانێى حیزبى، هه‌ندێ جار وایكردووه خه‌ڵكێك بۆ مه‌رامى سیاسى، نابه‌رپرسانه وێنه‌یه‌كى وا دروست بكه‌ن و وا نیشان بده‌ن كه گوایه حكوومه‌ت جیاوازى له‌نێوان ناوچه و پارێزگاكاندا ده‌كات. خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌موو شتێك ده‌قۆزنه‌وه و به‌كارده‌هێنن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له حكوومه‌ت و حوكمڕانیى خۆیى، بێ متمانه و بێ بڕوا بكه‌ن.
به‌رده‌وام خه‌ریكى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێكن، له‌به‌ر هیچ شتێك نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا نین و متمانه‌ى خه‌ڵكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌مه ده‌ردێكى كوشنده‌یه بڵاوده‌كرێته‌وه، چونكه نیشتمان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان، موڵكى خه‌ڵكى كوردستانن، هى حیزبێك و لایه‌نێك نین. ڕاسته هه‌ڵه و كه‌موكوڕى هه‌یه، كێشه و گرفت هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو شتێكى ئه‌م وڵاته تابلۆیه‌كى ڕه‌ش نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ندێك جار وێنا ده‌كرێت.
خه‌ڵكى كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتر و به‌ئاگاتره گوێ بۆ ئه‌و گوتاره ڕه‌شه نائومێده ڕادێرن. ئاگایى و هۆشیاریى خه‌ڵكى كوردستان بوو كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو واى كرد حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رگه‌ى هه‌موو سه‌ختى و كێشه و قه‌یرانه‌كان بگرێت و بڕوا و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، چونكه دڵنیا بوو كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌كه‌ن.
لێره‌دا، جارێكى دیكه ده‌مه‌وێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت، بۆ ته‌واوى خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه كه هه‌ڵوێستێكى دڵسۆزانه و جوامێرانه‌ى نیشتمانی‌یان نیشان داوه و ئه‌وپه‌ڕى تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخ و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه كه وای كرد ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.
سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان، كه به گیان و خوێنى خۆیان، به‌رگرییان كرد و ده‌سكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان پاراست. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین و سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستى بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
كوردستانییانى خۆشه‌ویست..
به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى، ئه‌وه ده‌خوازێت كه یه‌كڕیز و ته‌با بین. زۆر ئاسایى یه لایه‌نه سیاسییه‌كان، ناكۆكى و ڕكابه‌رییان هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى، بۆ به‌ده‌ستهێنان و زامنكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ له به‌غدا و له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پێكه‌وه بین، یه‌كڕیز بین، ته‌با بین و به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه هه‌وڵ بده‌ین. لێره‌دا دووباره داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كانى نێوانیان به‌لاوه بنێن و وه‌ك تیمێك، به یه‌ك به‌رنامه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان بچنه به‌غدا.
له كۆتاییدا دووباره ده‌ستخۆشى له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، هیوادارم بۆ دانانى به‌ردى بناغه و كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى دیكه له‌م ناوچه‌یه و له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌ك بگه‌ینه‌وه.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا سوپاسی كاك هۆشیار سیوه‌یلی بكه‌م كه ئه‌وكات وه‌زیر بوو و له‌م ڕێوڕه‌سمه‌شدا دیاره بانهێشت كراوه. سوپاسی ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌و كات زۆر هه‌وڵی دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژانه، ده‌مه‌وێت پێی بڵێم كه ڕێز و پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامی داون.
ڕۆژێكى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم، هه‌موولایه‌كتان به خێر بێن.
زۆر سوپاس.
باسنيوز
