ماوه‌ت.. به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار نووسینگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایەتیى كار ده‌كرێته‌وه
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ڕاىگه‌یاند: ”فه‌رمانگه‌ی كارى سلێمانى كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانییه، بڕیاریان داوه كه نووسینگه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ى ماوه‌ت بكه‌نه‌وه، كه ئامانجیان تۆماركردنی كه‌سانی بێكاره له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار یان دامه‌زراندنیان“.
قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ئەوەشی خستە روو، کە له ساڵانی ڕابووردوودا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه هاوكاری به‌سه‌ر بێكارانى سنووره‌كەیان دابه‌ش كردووه، هاوكات چه‌ندین خول و ۆرك شۆپی پیشه‌ییان بۆ كردوونه‌ته‌وه، بۆیه ئەوانیش بۆ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه، هه‌موو كار ئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ن.
ئاشکراشی کرد، کە هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌دواى هاتنى قه‌یرانى دارایی و وه‌ستانى دامه‌زراندنى ده‌رچووانه‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری بێكار له سنوورەکەیان هەیە.
باس‌نیوز
