عەبادی وەزیرێک لەکارەکەی دوور دەخاتەوە

 عەبادی وەزیرێک لەکارەکەی دوور دەخاتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیرێک لەکارەکەی دوور دەخاتەوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە ٢٩/٧/٢٠١٨، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە نەبوون و خراپیی وزەی کارەبای داوە.

حەیدەر عەبادی ھەروەھا بڕیاری داوە بە ”راگرتن“ی قاسم فەھداویی وەزیری کارەبای عێراق تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

لە ناوەڕاستی مانگی ٧ـی ٢٠١٨ـەوە، ھاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن.

بەھۆی بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ھێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.











باسنيوز
Top