چاودێرێك: ترسی داعش نهبووایه، سوننەش خۆپێشاندانیان دهكرد
جگەرخوێن سیڤۆ، چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەنجامنەدانی خۆپێشاندان لە ناوچە سوننەكان، بۆ چەند خاڵیك دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانەش ئەوەیە كە دەترسن جارێكی دی داعش بگەڕێتەوە ناوچەكانیان، هۆكاری دووەمیش نەبوونی ڕێكخەری خۆپێشاندەرانە، چونكە ئێستا سوننەكان پەرتوبڵاو بوون و ناوچەكانیان كاول كراون.
ڕۆژنامەی ''قودس عەرەبی'' لە راپۆرتێكیدا بڵاوی كردووهتەوە، ئەنجامنەدانی خۆپێشاندان لە ناوچە سوننەكان، چەند ئەگەرێكی هەیە، ئەویش ترسیان لە گەڕانەوەی داعش هەیە و نایانەوێت جارێكی تر ناوچەكانیان خاپوور بكات، ئەگەرنا خەڵكی ناوچە سوننەكان هاوڕان لەگەڵ خۆپێشاندەران و ههمان داوایان ههیه.
جگهرخوێن سیڤۆ هۆكارێكی دیكەیش دهجاته بهر باس و دهڵێ، هەندێك هێزی میلیشیای شیعە لە ناوچەكانیانن، بۆیە ئەگەر سوننە خۆپێشاندان بكەن، ئەوا ئەو هێزە شیعیانە بە تووندی بهرهوڕوویان دەوەستنەوە، ''بێباكانە خۆپێشاندەران دەكوژن و كێشەكەیشیان تایفییە.''
وەك ئەو چاودێرە دهڵێ، پارێزگا سونییەكان لە هەموو ڕوویێكەوە پشتگوێ خراون لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە و لە خراپترین دۆخی ژیاندان.
ڕاپۆرتەكەی ''قودسی عەرەبی'' پهنجهی خستووهته سهر بابهتێكی ههستیار بۆ پێكهاتهی سوننه و دهڵێ، نەبوونی مەرجەعیەتێكی سوننە، بووەتە هۆكار بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك سوننەكان نەتوانن بێنە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان بكەن.
له سهروبهندی خۆپێشاندانه نهڕهزایهتیهكان، زیاتر لە ٢٠ هۆزی عەرەبەكانی ئەنبار لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانیی خۆیان بۆ خۆپێشاندانی باشووری عێراق دەربڕیوە و دەڵێن: "ناوچەكانمان بوونەتە قوربانیی گەندەڵكاران و گەر وا بڕوات، هاتنەوەی داعش و گرووپە تیرۆریستییەكان مسۆگەرە".
زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری لە شار و شارۆكەكانی باشووری عێراق خۆپێشاندانە و بە تایبەت لە شاری بەسرا، دوێنێیش سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاندبوو: "خۆپێشاندانەكانمان بۆ بەهەرێمبوونی بەسرایە".
kdp-
