یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە پاس گەیشتنە شاری مەککە

 یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە پاس گەیشتنە شاری مەککە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان، بە پاسی تایبەت گەیشتنە شاری مەکە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 28\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەپاسی تایبەت لەشاری مەدینەوە گەیشتنە شاری مەککە".

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ژمارەی حاجییەکان ٥٢٨ حاجییە و دانیشتووی پارێزگای ھەولێر و سلێمانین.

ڕۆ‌ژی 23\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە کەوتنەڕێ، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.











باسنيوز
Top