كۆیە.. هاووڵاتییەك لە زێی بچووك خنكا
عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگریی شارستانیی كۆیە ڕایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ گەنجێكی دانیشتووی كۆیە بەناوی (ڕ.ڕ) تەمەن 16 ساڵ لەكاتی مەلەكردن لە زێی بچووك لە نێوان گوندەکانی (بۆگد و كڵێسە) لە سنووری شارەدێی (ئاشتی)ی سەر بە شاری كۆیە، كە بەمەبەستی گەشتكردن ڕووی لە سنوورەكە كردبوو، لەكاتی مەلەكردن خنكا".
گوتیشی: "هاووڵاتییەكە دانیشتووی شاری كۆیەیە و بەمەبەستی گەشتكردن ڕووی لە ناوچەكە كردووە و لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەین.
باسنیوز
