بازاری خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان زیاتر بووژاوەتەوە
لەمبارەوە حاجی سەلام فەقێ کەریم عەلی، خاوەن کۆمپانیای خانوبەرەی (حاجی سەلام) ئەمڕۆ شەممە 2018/7/28 لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بە هەندێ هۆکاری بووژانەوەی بازاری خانوبەرە و زەوی و زار لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "ئارامی و سەقامگیریی ئەمنیی کوردستان و هاتنی گەشتیار و بەتایبەت ئاوارەی زۆر لە ناوچەکانی خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، بوونەتە هۆکاری بووژانەوەی بازاری خانوبەرە و بێگومان لە داهاتوودا باشتریش دەبێت".
حاجی سەلام لەمبارەوە هاوکات ئاماژەی بە هۆکارەکانی بەرزی و نەزمیی بازاری خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "لە مانگی یەکی 2017ەوە دەست پێدەکەین هەتا 2018/6/30و کاریگەریی ڕووداوەکان لەسەر دۆخی بازاری کوردستان، لە سەرەتای 2017ەوە بازار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بە خۆیەوە بینی، هەتا دەگاتە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و ئەوەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کڕین و فرۆشتن و جموجۆڵی بازاری خانوبەرە وەستا، هاوکات بەهۆی ڕۆیشتنی زۆزرێک لە کۆمپانیاکان و هاتنی ئاوارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بازار دابەزینی زۆری بەخۆوە بینی هەتا دەگاتە سەرەتای ساڵی 2018".
ئەو شارەزایەی بواری بازاری خانوبەرە گوتیشی: "لە ساڵی 2018 کاتێک پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی دەوروبەر لەگەڵ هەرێمی کوردستان دامەزرانەوە، دیسانەوە بازارەکانی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان جووڵەیەکی بەرچاویان بە خۆیەوە بینی".
حاجی سەلام ئاماژەی ەبوەش کرد: "دیسانەوە لە دوای مانگی چوارەوە بازار ڕووی لە کرزی کرد و پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ق پێکنەهاتنی حکوومەتی نوێ، دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی عێراق دروست کرد، بەڵام لە هەرێمی وکردستان بە پێچەوانەی عێراق، بازار دیسانەوە جموجۆڵ و هەڵکشانی بە خۆیەوە بینیوە کە بەڕای ئێمە بەهۆی ئەم چەند هۆکارانە بووە: "گەڕانەوەی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ کاکردن لە کوردستان، دانانی بەردی بناغەی کۆنسووڵخانەی نوێی ئەمریکا و کونسووڵخانەکانیتر، فراوانبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هاتنی چەندین شاندی بازارگانی بۆ هەرێمی کوردستان و دەسپێکردنەوەی جموجۆڵ و پەیوەندیی بازارگانیی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پاریزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بەتایبەتی پارێزگای نەینەوا، دەسپێکردنی جاکسازی ەللایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەردەوامبوونی دانی مووچەی فەرمانبەران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، خاڵی زۆر سەرەکیش ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە، چونکە ئابووریی وڵات پابەندە بە باری سەقامگیری و ئارامییەوە، هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و چەندین هۆکاری دیکە".
باسنيوز
