هاوسەرۆکی هەسەدە: نامانەوێ سووریا پارچە پارچە بکەین
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حکوومەتی سووریا و هەسەدە لەسەر نەخشەرێگایەک بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتوون.
رۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کردووە: "لیژنەکان کار لەسەر نەخشەی رێگایەک بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و لامەرکەزیەت دەکەن".
هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی هەسەدە: "هەردوولا کاری هاوبەش لەسەر هەموو ئاستەکان دەکەن و هەوڵی نەهێشتنی توندتووتیژی دەدەن".
لە ماوەکانی رابردوو، هەسەدە و حکوومەت سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە زۆرینە کوردە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت و حکوومەتی سووریاش لە لایەن ئێران و رووسیا هەوڵی مانەوەی دەدرێت.
پێشتر، ئەسەد رایگەیاندبوو کە تەواوی خاکی ژێردەستی کوردەکان لە سووریا "ئازاد دەکاتەوە" و بوونی هەژموونی کوردەکان لەو ناوچانە" کاتین"، بەڵام لە دوای چەند کۆبوونەوەیەک پەیوەندی کوردەکان و ئەسەد بەرەو باشتر چووە.
K24
