سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌ڵێ، پەیەدە خۆی ڕادەستی ڕژێم ده‌كات

 	 سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌ڵێ، پەیەدە خۆی ڕادەستی ڕژێم ده‌كات
سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، ئەو شاندەی چووه‌تە دیمەشق هیچی له‌ هه‌گبه‌دا نییه‌ جیا لە خۆڕادەستکردن.

دوێنێ پێنچشەممە، شاندێک بە سەرپەڕشتی هاوسەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموکراتیک MSD، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و وەک ئەوان دەڵێن بۆ مەبەستی ئیداری و سەربازی چوونەتە ئەو شارە.
نووری بریمۆ، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا، په‌یه‌ده‌ هیچ بیانوویەکی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی شەقامی کوردی نه‌ماوه‌ و، تەواو ئاشکرا بووە كه‌ ڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی رژێم کردووە.

ئەو بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ڕژێمی سووریا هیچ دانوستانێک لەگەڵ کورد ناکات ئەگەر له‌ بەرژه‌وەندیی خۆیان نه‌بێت؛ پەیەدە لە هەموو ڕوویێکەوە شکستی هێناوە.''

بریمۆ ئاماژه‌یشی دا به‌وه‌ی، كه‌ ڕژێمی سووریا بە ئاشکرا دەڵێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و ڕادەستکردنی ناوچەکە قسە لەگەڵ پەیەدە دەکەن و هیچ تر.

پێش چەند ڕۆژێك پێشتر و بە بڕیارێکی رژێمی سووریا، هێما و ناوی ئاسایشی رۆژئاوا کە پەیەدە سەرپەرشتی دەکات و شانازیی پێوه‌ ده‌كرد، گۆڕاوه‌ بە ناوی (قوات الامن الداخلی).
kdp-
Top