پشده‌ر.. ته‌رمى كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌

 پشده‌ر.. ته‌رمى كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌
له‌ سنوورى پشده‌ر، ته‌رمى كه‌سێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئاسه‌وارى فیشه‌ك به‌ سه‌ریه‌وه‌ هه‌بووه‌.

عوسمان محه‌مه‌د،جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێ ڕايگه‌یاند: " ئه‌و كه‌سه‌ ناوى (ب، ش)ه‌و ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌،ئێواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (26-7-2018) به‌ كوژراوى گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵازێ".

ڕونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌رمى كه‌سه‌كه‌ ئاسه‌وارى فیشه‌كێك به‌ سه‌ریه‌وه‌ دیاره‌،بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستى زانینی ورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانی كرا.









باسنيوز
Top