لە دەربەندیخان پێنج کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

 لە دەربەندیخان پێنج کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، کە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی دەستگیر کراون، کە یەکێکیان ئافرەتە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند: "دوێنێ چوارشەممە 25/7/2018، لەلایەن بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە، پێنج کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزیی جۆراوجۆر دەستگیر کراون، کە یەکێکیان ئافرەتە".

گوتیشی "چوار لە تۆمەتبارەکان کە تەمەنیان لەنێوان 16 ـ 20 ساڵیدایە، چەند دزییەکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە، تۆمەتباری پێنجەمیش کە ئافرەتە تۆمەتبارە بە دزینی مۆبایل".

ئاماژەی بەوەش دا، کە ئێستا پێنج تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی بەندن، لە لایەن بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکەیان خراوەتە بەردەم دادوەری نەھێشتنی تاوان.












باسنیوز
Top