سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە
رۆژی سێشەممە 24/7/2018، یەکەم رۆژی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا ئەنجومەنی و سەرۆکایەتیی خولی پێنجەمی یەکێتییەکە، دەستیان لەکار کێشایەوە.
رۆژی چوارشەممە 25/7/2018، لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا، مەلا عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی پێشوو بە سەرۆکی یەکێتیی زانایان هەڵبژێردرایەوە و لەکۆی 260 دەنگی کۆنگرە، متمانەی 176 ئەندام کۆنگرەی بەدەست هێنا.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یەکێتیی زانایاندا، 22 کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و نۆ کاندیدی لایەنەکانی دیکە، دەنگیان بە دەست هێنا و بوون بە ئەنجامی ئەنجومەن و مەکتەبی تەنفیزی.
یەکیتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان رێكخراوێكی پیشهیی تایبهت به كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه. بارهگای سهرهکی له ههولێره. له رۆژی 21/9/1970 له ناوچهی گهڵاڵه لە دەڤەری باڵهكایهتیی سهر به پارێزگای ههولێر، به چاودێریو ئامادهبوونی مهلا مستهفای بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگارخوازی کورد، دامهزراوه.
باسنيوز
