چهند كهسێك لەسەر ھێرشەكەی سەر باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر دهستگیركران
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای دەكات، چهند كهسێك لەسەر ھێرشەكەی باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر دهستگیركراون.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ئاشكرای كرد، بێجگە لەو مامۆستا ئاینییەی كە پێشتر دەستگیركراوە، چەند كەسێكی دیكە لەسەر رووداوەكەی نێو باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دواتریش ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن رووداوەكە سیناریۆ بووبێت، ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، لەلایەن ئاسایشەوە ئەوە روونكراوەتەوە كە ئەو كەسانە خەڵكی ھەولێرن و كەسوكاریان دیارە، بۆیە رەتیكردەوە ئەوە سیناریۆ بووبێت، بەڵكو رایگەیاند، رووداوێكی تیرۆریستی بوو و مەبەست لێی گەیاندنی چەند پەیامێك بوو.
K24-
