لە بەردەڕەش بە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس بوونە قوربانی
موقەدم ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رايگه ياند کاتژمێر 5:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 25/7/2018 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان شارەدێی رۆڤیا و پردی حەسەنیە لە نزیک گوندی "سیگردک"ی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنووری پارێگای دهۆک کەسێک بەناوی "عادل سەلیم" گیانی لەدەست داو کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
گوتەبێژەکەی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕووداوە کە بریتی بوو لە پێکدادانی دوو ئۆتومبێلی تایبەت و بارهەڵگر، جگە لە زیانی گیانی زیانی مادیشی لێ کەوتۆتەوە.
باسنیوز
