پارێزگای سنە 21 هەزار تووشبووی مادە هۆشبەرەکانی تێدایە
فەرانەک، قودسی، لەمبارەوە بە میدیا فەرمییەکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە 6% لەو 21 هەزار کەسەی کە تووشی مادە هۆشبەرەکانن، لە ژنان پێکهاتوون واتە یەک هەزار و 260 ژن لەو پارێزگایە تووشی مادە هۆشبەرەکانن.
لەلایەکی دیکەشەوە سەلیم کەریمی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سنە کە لەناو جۆرەکانی مادە هۆشبەرەکاندا "تریاک و گوڵ" زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە تەمەنی نێونجیی ئەو کەسانەی کەلە پارێزگای سنە تووشی مادە هۆشبەرەکان بوون، 23 ساڵە و ئەو تەمەنە لە ئاستی تەمەنی ناونجیی تووشوانی سەتاسەری ئێران دوو ساڵ زیاترە.
باسنيوز
