ئەردۆغان و پۆتین كۆ دەبنەوە

 ئەردۆغان و پۆتین كۆ دەبنەوە
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 26_7_2018 رەجەب تەییب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیا و ڤلادمیر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، لە باشووری ئەفریقیا كۆ ببنەوە.



ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، پۆتین و ئەردۆغان بە سەردانێكی فەرمی دەگەنە ئەفریقیا و لەوێ بە یەكەوە كۆبوونەوەیەكی درێژ ئەنجام دەدەن.



لە هەواڵەكەدا هاتووە، سەرەكیترین تەوەر كە ئەو 2 سەرۆكە باسی لێوە دەكەن، بارودۆخی سووریا، هەروەها چۆنیەتیی چارەسەركردنی كێشە ناوەخۆییەكانی ئەو وڵاتەیە.










باسنيوز
Top