لە پیرمام پرسەی ماتەمینیی باوکی هونەرمەند شڤان پەروەر بەڕێوە دەچێت
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2018/7/27 لە هۆلی بۆنە ئایینییەکانی پیرمام و بە ئامادەبوونی هونەرمەند شڤان پەروەر و کەسوکارەکەی و سیروان بارزانی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مێحوەری گوێڕ – مەخموور، پرسەی ماتەمینی بۆ کۆچکردوو (یووسن پەروەر) باوکی شڤان پەروەر بەڕێوە دەچێت.
یوونس ئایگون، (یوونس پەروەر) باوکی هونەرمەند شڤان پەروەر، بەهۆی پیری و نەخۆشی شەوی 2018/7/18 لە باکووری کوردستان لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یوونس ئایگون، دانیشتووی گوندی "کایالی" شاری "وێرانشەهر"ی سەر بە پارێزگای "ئوورفا"ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1994ەوە شڤان پەروەری کوڕی نەدیبوو.
باسنیوز
