سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی خانووی پەرلەمان رادەست دەکاتەوە
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردنی 2013 و بوونی بە پەرلەمانتار، سێ ئەگەری بۆ خۆی دانابوو، خانووی پەرلەمانتاری رەت بکاتەوە، بۆ خۆی و خێزانەکەی وەری بگرێ یاخود وەری بگرێ و بەخۆڕایی پێشکەشی رێکخراوێکی خێرخوازی بکات؟
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاندووە، ئەوکات بڕیاری دا خانووەکە، کە کەوتووەتە گوندی ئیتاڵی لە هەولێر، وەربگرێت و بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵە پێشکەشی رێکخراوی هومای ئۆتیزمی بکات و بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێکخراوەکە و نزیکبوونەوەی تەواوبوونی ماوەی خولی چوارەمی پەرلەمانیش، خانووەکەی وەرگرتووەتەوە و ”لە رۆژانی داهاتووش“ رادەستی پەرلەمانی دەکاتەوە.
دەقی نووسینەکەی ئومێد خۆشناو:
خانووی په‌رله‌مانم چ لێکرد؟.
(ئومێد خۆشناو)
له‌کاتی ده‌رچوونم له‌هه‌ڵبژاردن و بوونم به ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی خانووی په‌رله‌مانتاری،له‌گه‌ڵ خۆم هه‌رخۆم به‌ته‌نیا،چه‌ند ڕۆژێک له گفتوگۆیه‌کی قوڵ دابووم.
ئایه ڕه‌تی وره‌گرتنی خانووه‌که بکه‌م،یان وه‌ریبگرم،یان پێشکه‌شی کارێکی خێرخوازی بکه‌م؟.
به خۆشحاڵیه‌کی زۆره‌وه،هه‌ست و حه‌زو ویژدانم ڕێگه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژارد.
ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له ڕێکخراوی هومای ئۆتیزم،گرێبه‌ستێکمان کردوو،تا ئه‌و چوار ساڵه‌ی من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم خانووه‌که بۆ ئه‌وڕێکخراوه بێت و له‌خزمه‌تی منداڵانی ئۆتیزم بێت.
بۆ ئه‌وکات و ئه‌و بڕیاره تاکه گرفتی به‌رده‌مم ئه‌وه بوو که،خوانه خواسته هه‌ڤاڵه‌کانم ئه‌و کاره‌ی من به موزایه‌ده له‌سه‌ر خۆیان حیساب نه‌که‌ن،به خۆشحاڵیه هه‌ڤاڵه‌کانم ته‌قه‌بولیان کردوو به‌کارێکی مه‌زنیان زانی،بۆیه من و خێزان و منداڵه‌کانیشم زۆر ئاسووده بووین و بڕیاری ئه‌وه‌ماندا،له‌و گه‌ڕه‌که شه‌عبیه بژین که تێیدا گه‌وره‌ببوم و خانووی گوندی ئیتاڵی په‌رله‌مانیشمان به خشیه منداڵانی ئۆتیزم بۆڕاهێنان.
ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی به کۆتا هاتنی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان،گرێبه‌سته‌که‌ی نێوانمان به کۆتا هات و خانووه‌که‌م وه‌رگرته‌وه‌و له ڕۆژانی داهاتوو ته‌سلیمی ئیداره‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌وکات و ئێستاش نه‌م ده‌ویست له‌و باره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌م،به‌ڵام کوڕه شه‌هێدێکی سه‌ربه‌رزی هه‌ڤاڵم بابه‌ته‌که‌ی ووروژاندو دواجار زانرا که من کارێکی وام کردوه.
ئێستا من زۆر ئاسووده‌م و به‌وه‌ش زێتر ئاسووده‌م که،ئاماری خزمه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه که،چوار ساڵه له‌و خانووه‌کردویتیان ده‌خه‌مه ڕوو.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له‌کارو خزمه‌ته‌کانیان....
چالاکییەکانی رێکخراوی هوما بۆ تووشبووانی ئۆتیزمی کوردستان لەماوەی چوار ساڵدا لە 19_8_2014 تاوەکو 22_7_2018لەخانووی پەرلەمانتار ئۆمێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، کە خانووەکەی بەخشییە رێکخراوەکەمان بەمەبەستی راهێنانی مناڵانی ئۆتیزم.
۱ـ کردنەوەی ٨ خولی راهێنان، بۆ خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و مامۆستا‌و راهێنەرانی ئۆتیزم و دەرچوانی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەی تایبەت، بەکۆی گشتی 385 کەس لەخولەکان سوودمەند بوون
۲ـ چاپکردنی ۷ کتێبی جیاواز بەتیراژی ۷ هەزار دانە تایبەت بەئۆتیزم و بەدیاری بەسەر خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم و سەنتەرو ناوەندەکانی ئۆتیزم دابەشکراوە
۳ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا زیاتر 200 قوتابیی زانکۆ لەبەشەکانی دەروونی و پەروەردەی تایبەت و باخچەی ساوایان سەردانی بەشی راهێنانیان کردووەو خۆبەخشانە رێنمایی و زانیاری پێویستیان دراوەتێ
٤ـ لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا ٨٦ مناڵ راهێنانیان پێکراوەو سوودمەندبوونە لەچارەسەر
٥ـ زیاتر لە ٤۰ کارمەند و مامۆستا لای ئێمە هەلی کاریان بۆ رەخساوەو گرێبەستیان بۆ کراوە
٦ـ سازدانی دوو مراسیم بۆ یادی ئۆتیزم کە چەندین چالاکی تێدا بەڕێوەچووە
۷ـ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکیۆمێنتاری بەناوی ـ دەیانەوێ یاری بکەن ـ بەسپۆنسەری کەناڵی رووداو لەدەرهێنانی بیلال شاکر.
٨ـ بەشداری کردنی ستافی رێکخراو لەدوو خولی راهێنانی تایبەت بەئۆتیزم لە وڵاتانی لوبنان و ئێران.
۹ـ چەند کۆرسێکی تایبەت بەکێشەکانی ئاخاوتن بۆ راهێنەران و خانەوادەی مناڵانی ئۆتیزم
۱۰ـ زیاتر لە 120 خانەوادەی ئۆتیزم بەمەبەستی زانیاری و رێنمایی تایبەت بەمناڵەکەیان و دەست نیشانکردنی، سەردانی بەشی راهێنانیان کردووە.
۱۱ـ سازدانی زیاتر لە ۱٥ سمینار لەلایەن مامۆستا‌و راهێنەرانی بەشی راهێنانەوە.
باسنيوز
