وەزارەتی رۆشنبیری یەك مانگ مۆڵەت دەداتە میدیا بینراو و بیستراوەكان

وەزارەتی رۆشنبیری یەك مانگ مۆڵەت دەداتە میدیا بینراو و بیستراوەكان


وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكاتەوە، ئەوانەی مۆڵەتی ساڵانەیان تەواو بووە، مۆڵەتەكانیان نوێبكەنەوە.

بە گوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ، یەك مانگ مۆڵەت دراوەتە میدیا بینراو و بیستراوەكان بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەیان.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە: "بە پێچەوانەوە بە پێی رێنمایی رێكخستنی فریكوێنسی سپێیس لە هەرێمی كوردستان/ ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان مۆڵەتەكەیان هەڵدەوەشێتەوە".
k24-
Top