"پێوەندیی ئابووری سعوودیە و هەرێم گرینگییەکی زۆری دەبێت"
بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژە و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، شاندێکی بازرگانیی سعوودیە لە هەولێرن، وەکو دەسپێک و لە ڕێگەی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکەوە، بۆردێکی پێکەوەکارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، شاندی سعوودیە لە هەولێر پێک هاتووە لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق و ژمارەیەک ئەندامی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەر لەسەر بانگهێشتی حکوومەت و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ڕۆژە لە هەولێرن، سەرەڕای ئەنجامدانی کۆنفرانس لەگەڵ بازرگانان، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆ دەبنەوە.
قوباد حه‌مه‌ئه‌مین, سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك له كوردستان, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بازرگانی له‌گەڵ هه‌ر وڵاتێك كاریگه‌ریی باشی ئابووریی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئاستی گه‌شه‌ی هه‌ردوو وڵات وه‌ك یه‌ك بێت, ئه‌گه‌ر هات و وڵاتێكیش گه‌شه‌ی ئابوورییەکەی به‌هێز بێت، ئه‌وه ده‌توانێت سوودی گه‌وره له بازرگانی له‌گه‌ڵ ولاتی تازه پێگه‌یشتوو ببینێت, به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه وڵاتی تازه گه‌شه‌كردوو ده‌توانێت سوود له وڵاتی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرێت تا بازرگانیی خۆی پێشكه‌وتوو بكات, بۆیه ئێستا كوردستان پێویستی به بازاڕێكی وه‌ك سعوودیه هه‌یه, تا بتوانێت له‌و ڕێگایه‌وه په‌ره به بازرگانیی خۆی بدات و, هه‌وڵ بدات ده‌ستی كار له وڵات زیاد بكات و بێكاری كه‌م بكاته‌وه".
له‌باره‌ی گرینگیی دروستكردنی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی له نێوان سعوودیه و هه‌رێمی كوردستاندا, ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری وزه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئه‌و ژووره كاری ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌ماهه‌نگی بكات له نێوان هاورده و هەنارده و جیاوازیی نرخ له نێوان هه‌ردوولادا ڕێك بخات و كاری عه‌مووله‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ڕێك بخاته‌وه, تا لاسه‌نگی دروست نه‌بێت, بۆیه زۆر گرینگه هه‌ردوولا پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان بنێن، كار بكەن بۆ دروستكردنی ئه‌و ژووره."
قوباد حه‌مه‌ئه‌مین ده‌شڵێت: "گرینگه په‌یوه‌ندیی بازرگانی له نێوان هه‌ولێر و ڕیاز فراوان بكرێت, به‌ڵام كوردستان ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه جیاوازیی هه‌ڵاوسان و ئاستی بازرگانی ڕێك بخاته‌وه, چونكه مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ سعوودیه گرینگه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سعوودیه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی یه‌كجار به‌هێزی ئابوورییه به حوكمی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی له بازاڕی جیهاندا گه‌وره‌یه."
kdp-
