چەمچەماڵ.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی

 چەمچەماڵ.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ، گیان لەدەستدان و برینداربوونی چوار كرێكاری پاككەرەوەی شارەوانی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە بەرزاییەكانی بانی مەقان ڕاگەیاند.

شێرزاد محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ، ڕايگەیاند: "كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24/7/2018، لە بەرزاییەكانی بانی مەقان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپترا) خۆی كێشاوە بە ماتۆڕسكیلێكدا و بەو هۆیەوە كرێكارێكی پاككەرەوەی شارەوانی گیانی لەدەست داوە و 3 كرێكاری دیكەش بریندار بوون".

گوتیشی "پاش ڕووداوەكە تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هێڵكاری بۆ ڕووداوەكە كراوە و دەست گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا و شۆفێرەكەشی بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كراوە".









باسنيوز
Top