برێکی زۆری دەرمان لەشاری سۆران لەناوبردرا
لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی شاری سۆران، دوای دەست بەسەرداگرتنی برێکی زۆر دەرمانی ناشیاو بۆ بەکارهێنان، گواسترایەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و لەناو بردرا.
کازم شێروانی، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی لە قایمقامیەتی شاری سۆران، راگەیاند: ”لەبەردەوامی کاو چالاکییەکانمان، بۆ نەهێشتنی کاڵاو خواردەمەنی بەسەرچوو، دوای ئەوەی لەبازگەیەکی سنوورەکەمان، دەستبەسەر برێکی زۆر داو دەرمانی پزیشکی دەگیرا، کە شیاوی بەکارهێنان نەبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018 سەرجەم ئەو دەرمانەمان گواستەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و لەناوبردرا".
بەرپرسی لیژنەی ئابووریی لە قایمقامیەتی شاری سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە و لێژنەی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیداری سۆران، بەردەوام دەبن لەسەر ئەم جۆرە هەڵمەتانە، لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان.
bas news-
