بەهۆی تەقینەوەی كورەیەكی ئاسن 11 كەس برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا برینداربوونی 11 كرێكاری بیانی له ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌یه‌كی ئاسن له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 23 -7-2018، بەهۆی تەقینەوی كورەیەكی ئاسن لە كارگەی ئاسنی "ئەن فاستلین" لەنزیك گوندی كانی شەیتان، 11 كرێكار برینداربوون كە 8ـیان بەڕەگەز خه‌ڵكی هندستانن و 3ی دیكه‌ش عەرەبن.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی دیكه‌ی فریاگوزاری 4 لەو بریندارانە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران و، بریندارەكانی دیكه‌ش بۆ نەخۆشخانەیه‌كی قەزای چەمچەماڵ گوازرانەوە.
دوای رووداوه‌كه‌ش بنكەی پۆلیسی بەردەقارەمان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
k24-
