نێچیرڤان بارزانى و كۆبیش دۆخى عێراق تاوتوو ده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی گرژییه‌كانی باشووری عێراق كرا و كۆبیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست به دیالۆگی جیددی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانه‌وه بچن، جه‌ختیشی له ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و گفتوگۆیانه و له به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا، كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست كرد كه كۆتایی پێكهاتووه و به پێویستی زانی دادگای فیدرال بڕیاری خۆی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بدات و په‌سه‌ندی بكات تا لایه‌نه سیاسییه‌كان زیاتر بپرژێنه سه‌ر گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانى بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا تاكو سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه و داواكاریی خۆپیشانده‌ران له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی حكوومه‌ت له ئێستا و داهاتوودا جێگیر بكرێت و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp-
