گرووپێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بەرەوە فینلاند بەرێ دەکەون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018، بە سهرپهرشتیكردی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ به‌ڕێكردنی یه‌كه‌مین گرووپی مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان بۆ وڵاتی فینلاندا ئەنجام درا، بۆ به‌شداریكردن له كۆرسه‌كانی تایبه‌ت به‌خوله‌كانی گوانهوتنهوه له زانكۆكانی كوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، د.ئامانج سه‌عید، ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.كاوه شێروانی، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕای گه‌یاند، کە پێداچوونه‌وه به ڕێگه‌كانی وانه گوتنه‌وه دەکەن، یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه گه‌وره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، شێوازی وانه‌وتنه‌وه گۆڕانكاری ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌هێنین.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، باسی له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی فینلاند له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كرد، ئەوەش خستە روو، کە له بواری وانه گوتنه‌وه‌دا فینلاندا باشترین وڵاته، هه‌ربۆیه له چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كه به‌شدارییان كردوه ستایشی پرۆسه‌ی خوێندنی فینلاندیان بۆ كردوون، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاستییانه و بهداداچونهكانیان، پڕۆژهیهكهمان داڕشت بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی سیستەمی یه‌كگرتویی وانه گوتنه‌وه له زانكۆ حكوومی و تایبه‌تییه‌كان، گوتیشی: ”بۆ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان نییه، چونكه هه‌ردوو كه‌رته‌كه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی ئێمه‌یان له ئه‌ستۆیه، بۆیه ده‌بێ به‌یه‌ك پێوه‌ر كاربكه‌ن“.
باسنيوز
