نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان کۆبوویەوە، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان باسیان له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كرد و به پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه گه‌ڕ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت تاكو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن، به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا، نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی كاراى هه‌رێمى كوردستانى له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا نیشان دا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیای كرد، بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا و هه‌روه‌ها بۆ بانگهێشتكردنیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌ڵمانیا و فەڕه‌نسا له ساڵی ڕابردوودا كه پشتگیرییه‌كى به‌هێزی مه‌عنه‌وه‌ی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له د. فوئاد حسین، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆمینیك ماس كونسولی گشتیی فەڕه‌نسا و خاتوو هێلینا میركس، نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش تاوتوێ كران.
باسنيوز
