هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له زانكۆ ده‌ركرا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌زایی یه‌كێك بوو له‌و ئه‌كادیمسیانانه‌ی له ساڵی 2016دا ئیمزای بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشتی كردووه له توركیا و داوایان له حكوومه‌ت كرد شه‌ڕی باكوور كۆتایی پێ بهێنێت، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌زایی و 1000 مامۆستا و ئه‌كادیمسیانی تر، وه‌كو پروپاگەنده بۆ تیرۆر لێكدرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی حكوومه‌ت بڵاو كرایه‌وه كه سه‌زایی و چه‌ند مامۆستایه‌كی تری زانكۆ وه‌كو مامۆستای زانكۆ ده‌ركران، بۆیه سه‌زایی بۆ رۆژنامه‌ی (دیوار)ی توركی قسه‌ی كردووه و بڕیاره‌كه به ناعه‌داله‌تی ناو ده‌بات.
هەروەها ده‌ڵێ "توركیا كه‌وتووه‌ته ناو وێرانەییەكی گه‌وره‌وه، ئێمه له‌ناو ئه‌و وێرانیەدا خه‌ریكه ده‌خنكێین و خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه چۆن له‌و وێرانەیە رزگارمان ده‌بێت".
باسی له‌وه‌ش كرد كه تاوه‌كو ئێستە ناعه‌داله‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه، بۆیه ئه‌وان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ هێنانه كایه‌ی دیموكراسی له توركیا.
bas news-
