بوومەلەرزە لە چەند پارێزگایەکی کوردستان ڕووی دا
کەمێک لەمەوبەر (22/7/2018) بوومەلەرزەیەک بەشێکی زۆری لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ، سنە و کرماشان) گرتەوە، ھاوکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەش ھەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.
بەپێی زانیاریی میدیا جیھانییەکان، سەنتەری بوومەلەرزەکە شاری (تازاوا)ی ناوەندی قەزای (سەلاسی باوەجان)ی سەر بە پارێزگای کرماشان، ھەروەھا بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر ڕووی داوە.
لە ھەڵەبج بوومەلەرزەکە بەشێوەیەکی بەھێز لە ھەڵەبجە ھەستی پێ کراوە، بەشێک لە ھاووڵاتییانیش بۆ پاراستنی گیانیان لە ماڵەکانیان ھاتوونەتە دەرەوە.
باسنيوز
