گەنجێكی 27 ساڵان له رووبارى خابوور خنكا

گەنجێكی 27 ساڵان له رووبارى خابوور خنكا


گه‌نجێكی ته‌مه‌نی 27 ساڵان، لەكاتى مەلەكردن له‌ رووباری خابوور خنكا و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌ دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌.

رائیدی مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆك، راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەكانیان ئاگاداركرانەوه له حاڵەتێكی خنكان، لەناو ئاوی خابوور و دەست بەجێ تیمەكانیان گەیشتوونەته شوێنی رووداوەكه، تائێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەی دا بەردەوامه.

هەروەھا راشیگەیاند، كه لەم ساڵدا تائێستا 28 حاڵەتی خنكان له سنووری پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت و 21 كەسیش لەلایەن تیمەكانیان له مردن و خنكان رزگاركراون.

بەگوێره‌ی زانیارییەكانی كوردستان24، گەنجەكه ناوی (ئاراز موحەمەد ئەحمەد)، له دایكبووی 1991، خەڵكی گوندی كێستەی دەڤەری بەروارییه و بۆ خۆشی و گەشت لەگەڵ هاورێكانی سەردانی گوندی (گوندكۆسه)ی كردووه، لەكاتی مەلەكردندا لەناو رووباری خابوور خنكاوه‌ و تائێستاش تەرکەمەی نەدووزراوەتەوە.
k24-
Top