ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ خانه‌قین هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌كوژن

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ خانه‌قین هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌كوژن


شەوی ڕابردوو ھاوڵاتیەکی کورد لەگوندی مەردانی سەربە شاری خانەقین لەلایه‌ن گروپێکی چەکداركوژرا.

سەرچاوەیەکی پۆلیسی خانەقین ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە گوندی مەردانی سەربە قەزای خانەقین گروپێکی چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ھاووڵاتییەك بەناوی "ڕەحمان نەجم" کردووەو بەسەختی بریندار بووە".

سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دوای گەیاندنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

ماوەیەکە گروپە چەکدارە نەناسراوە کان ھەڵمەتیەکی تیرۆرکردن و تۆقاندنی کوردنشینانی گوندەکانی دەوروبەری خانەقینیان دەستپێکردووە و بەرپرسانی حزبی وپێشمەرگەش گروپەکانی حەشدی شەعبیان تۆمەت بارکرد کە لە پشتی ئەوتیرۆرکردنەوانەن و ئامانجیان دەرکردنی کورده‌ لە ناوچانەكانی خۆیان.
k24-
Top