پەرلەمانتارێک: نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان عێراقى به‌و ره‌وشه ئاڵۆزه گه‌یاند
د. ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د نوره‌دین، ئه‌ندامى خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رايگه‌یاند: ”خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى به‌سڕا و شار و شارۆچكه‌كانى عێراق، هۆكارى زۆره و چاره‌سه‌رییه‌كانى سنوورداره، واته هۆكاره سه‌ركییه‌كه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه و تێپه‌ڕاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه، سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه و كازانده‌كان و بوونى حزبێكى زۆر، كه كاریان ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنى موڵك و ماڵى گشتییه له‌برى خزمه‌تكردن، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانى مه‌رجه‌عیه‌ت و ده‌سته‌ڵاتى ئێران و چه‌ندین هۆكارى دیكه".
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستە روو، کە باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى ئێستایى عێراق، له فیدڕالیه‌تى راسته‌قینه ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌رێمى سوونه، شیعه‌و كورد هه‌بێت، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مه‌ركه‌زى له به‌غدا، جگه‌له‌مه چاره‌سه‌رییه‌كانى دیكه كاتى ده‌بن و پاش ماوه‌یه‌كى كووت دووباره خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
باسنيوز
