دوو په‌رله‌مانتارى دیكه‌ى هه‌ده‌په داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كرا
ئه‌مڕۆ داواكاری گشتیی باتمان، دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه ده‌رچووی هه‌ده‌په كرده‌وه، كه تۆمه‌تباری كردوون به‌وه‌ی له هه‌كاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه، كردووه.
فه‌له‌كناس وجه و محه‌ممه‌د روشدو، كه هه‌ردووكیان له‌سه‌ر بازنه‌ی باتمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ن، له 8ی ته‌مووزى ڕابردوو، له هه‌كاری به‌شدارییان له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه به ناوی (سمكۆ) كرد.
داواكاری گشتیی باتمان داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه تۆمار كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر دۆسییه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه داواكاری گشتیی باتمان، ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به "پروپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر" تۆمه‌تبار كردووه.
bas news-
