"حکوومەت پێی باش نەبوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگان و پەرلەمان پێکەوە بکرێت"
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕای دەگەیەنێت، هەرچەندە حکوومەت و پەرلەمان بە نووسراو لە تەواوبوونی ماوەی کارکردنی ئهنجومهنهكه ئاگادار كراوهتهوه، بەڵام پێدهچێت حكومهت و پهرلهمانیش پێیان باش نەبووە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پێکەوە بکرێن.
بیلال ڕەفعەت، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: "هەرچەندە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە نووسراو سەرۆکایەتی حکوومەت و پەرلەمانی كوردستانى لە تەواوبوونی ماوەی کارکردنی، ئاگادار کردەوه، بەڵام دیارە هەم حکوومەت و هەم پەرلەمانیش پێیان باش نەبووە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکەوە ئەنجام بدرێن".
ئاماژهى دا، كه لەگەڵ ئەوەشدا، پێدهچێت کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی له كوردستان، ئامادە نهبووه کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، هەرچەندە هیچ ئاماژەیەک نییە کە هەڵبژاردنەکان پێکەوە ئەنجام بدرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی یاسا، دهتوانرێت سێ مانگ له تهمهنى ئەنجومەنی پارێزگاكان درێژ بکرێتەوە، پاشان پەرلەمان بڕیاری مانەوەی دەدات.
bas news-
