تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى له كوشتنى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ى ڕانیه ده‌ستگیر كرا
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فه‌رمانبه‌رێك لەسەر ڕێگای حاجیاوا ـ سەروچاوەی سنووری ڕانیە به‌برینداریی دۆزرایەوە و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا، پۆلیسی سنوورەکە کەسێکی بە تۆمه‌تى كوشتنى فه‌رمانبه‌ره‌كه، دەسگیر کرد.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتیەک بە برینداری بەتەنیشت شەقامەکەوە بەجێمابوو و دواتر له نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هەر ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی کە شۆفرێک بوو بەناوی ( ع.ر.ع ) تەمەن ( ٤٦ ) ساڵ، نێر دانیشتوی شارەدێی حاجیاوا، به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، دەستگیر کرا".
ئاشکراشی کرد، له لێکۆڵینەوەدا تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراوه‌كه، دانی ناوە بەتاوانەکەی کە دوای ئەوەی، پیاوه‌كه بەر ئۆتۆمبیڵەکەی کەوتووە، نەگەڕاوەتەوە سەری.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەبڕیاری دادوەر، شۆفێری تۆمەتبار بە پێی ماددەی یاسای 24ى هاتوچۆ ڕاگیراوە.
پێشتر،
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگاداری هێزەکانمان کرا لە حاجیاوا، كه لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاره‌دێكه و شارۆچکەی سەروچاوە لە نزیک گوندی تاقۆڵان بەتەنیشت شەقامە سەرەکیەکەوە، ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك، دۆزراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ته‌رمه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و پیاوێكى تەمەن 52 ساڵه بەناوی ( ع. ح. ع) دانیشتوی شاره‌دێ حاجیاوا، فەرمانبەری پۆستە و گەیاندنی حاجیاوایە و شوێنه‌وارى برینداریی به‌جه‌سته‌یه‌وه، هه‌یه و به‌و شێوه‌یه جێهێڵراوه
bas news-
