دانیشتووانی خورماتوو لای UN شكات لە حه‌شدى شه‌عبی دەكەن
به‌رپرسی لێژنه‌ى ناوچه‌ى خورماتووی پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێ دۆخى ناهه‌موارى خه‌ڵكى خورماتوویان گه‌یاندووه‌تە نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، لەوێ شكاتیان لە هەڵسوكەوتە نایاسایی و پێشێلكارییەكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كردووە.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ى خورماتووی پارتی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، ئاماژەی بەوە داوە "له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN له شارى هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان لەبارەی دۆخى خورماتوو و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی UN ئه‌نجام دا و تیایدا به‌وردى ئه‌و تاوانانه‌ى له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووەوە دژی كورد له خورماتوو كراوه تاوتوێ كردووە، بەتایبەتیش له‌بارەی كوشتن و ته‌قاندنه‌وه و سوتاندن و به‌تاڵانبردنى ماڵی هاووڵاتیانى كوردى خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه".
ئه‌رسه‌لان عه‌لی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچه كوردستانیانه كرا كه ئێستە حه‌شدى شه‌عبی لێیه، بۆ ئه‌م قۆناخه‌ش پێشنیاری ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌شیان له خورماتوو كردووە تاوه‌كو خه‌ڵك دڵنیایی له سه‌ر و ماڵیان هه‌بێت و هاوكات باسیان له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى خورماتوو كردووە.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی شارى خورماتوویان داگیر كرد، جگه له‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون، ئینجا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان بهتهقاندنهوه و سوتاندنى و به‌تاڵانبردنى سه‌دان ماڵ و چێشتخانه و دوكانى هاووڵاتیانى كوردى خورماتوو كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستە به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به‌شێكى زۆر له هاووڵاتیانى كوردی خورماتوو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان و ئاواره‌ن له هه‌رێمى كوردستان.
bas news-
