سوپاى توركیا بۆردوومانی مزگه‌وته‌كانى عه‌فرین ده‌كات
نووسه‌رى كورد (جان دۆست)، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ى مزگه‌وتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و نووسیویه‌تی: "مزگه‌وتێك له عه‌فرین، كه له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه بۆردوومان كراوه".
ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی كه توركیا دژی یه‌په‌گه ئه‌نجامی ده‌دات، پێی نایه نۆیه‌م رۆژیه‌وه، له‌م ماوهیەشدا نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وییه‌كی ئه‌وتۆ بكات، به‌هانه‌شیان خراپی كه‌شوهه‌وای عه‌فرینه.
ئه‌گه‌رچی توركیا و یه‌په‌گه له رووی زیانی گیانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا لێدوانی دژ به یه‌كتری و پێچه‌وانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام زیانه‌كانی توركیا نه‌توانراوه بشاردرێته‌وه.
یه‌په‌گه باس له كوژرانی زیاتر له 200 سه‌ربازی تورك ده‌كات له 9 رۆژی شه‌ڕدا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا 5 سه‌ربازیان كوژراوه.
bas news-
