فه‌له‌ستین، ڕێزی له تێكۆشان و قوربانیی هێزی زێره‌ڤانی نا
ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و له باڵاخانه‌ی كۆنسووڵگه‌ریی فه‌له‌ستین له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، تێیدا، نه‌زمی حزووری كۆنسووڵی فه‌له‌ستین، ڕێزلێنانی دا به عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی و چه‌ندان ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی.
له گوته‌یه‌كیدا، حزووری ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕێوڕه‌سمه كه له ٥٣یه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی فه‌له‌ستینه، ڕێزلێنانه له خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له پێناوی پاراستنی خاك و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت و عێراق به گشتی و قوربانییان داوه.
هاوكات عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند، ئه‌م بۆنه و رێزلێنانه، گوزارشت و په‌یامێكه بۆ هاوسۆزی و خه‌باتی به‌رده‌وامی هه‌ردوو گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌له‌ستین له دۆزه ڕه‌وا و سه‌روه‌رییان.
kdp-
