دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 3 ھەزار و 543 خێزانی ئاوارەی کرد

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 3 ھەزار و 543 خێزانی ئاوارەی کرد
لە کەمپەکانی بەحرکە، حەسەنشام و خازر دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ھاوکاری جۆراوجۆری پێشکەش بە 3 ھەزار و 543 خێزانی ئاوارە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/1/2018، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چالاکییەکییان بە مەبەستی ھاریکاریکردنی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی بەحرکە بەڕێوە برد، تێدا ھەزار و 343 بەتانی پێشکەش بە 266 خێزان کرا.

ھەروەھا لە چەند چالاکی دیکەدا لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، 4 ھەزار و 279 پارسێلی خۆراک و پێداویستی تەندروستیان پێشکەس بە 3 ھەزار و 277 خێزان کرد.

رەوشی مرۆیی لە سەنتەری پارێزگای تازە ئازادکراوی نەینەوادا جێگیر نییە، ژیان لەو پارێزگایەدا نالەبارە، ئەمەش دەبێتە ھۆکاری دووبارە ئاوارەبوونەوەی ئەو خێزانانەی کە بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان کەمپەکانیان جێھێشتبوو.

کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە گەڕانەوەی 2 ھەزار و ٥٠٠ ئاوارە دەکەن، کە پێشتر بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئارام لە ناوچەکانی خۆیاندا کەمپەکانیان جێھێشتبوو.











باسنيوز
Top