سبەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بەغدا دەكات
لە بەیاننامەكەی باڵوێزخانەی ئەمریكادا هاتووە سۆلیڤان بە سەرۆكایەتی شاندێك دەگاتە عێراق كە لایەنی پەیوەندیدار بە چەند ئاژانسێكی جیاوازی لەخۆگرتووە، بۆ بەشداریكردن لە لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی پەرەپێدانی هاوبەشیە درێژخایەنەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و گەلانی عێراق.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە جێكری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زۆرتر باس لە فرەوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی واشنتۆن و بەغدا دەكات، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراقدا، ئەمەش دوای تێپەڕینی چواردە ساڵ بەسەر شەڕی ئازادكردنی وڵاتەكە.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە سۆلیڤان و گەورە بەرپرسانی عێراق باس لە دووپاتكردنەوەی نەهێشتنی داعش و پێشڤەچوونەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
BAS NEWS -
