حکوومەتی سوێد، پشتوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێم کوردستان دووپات کردەوە
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018، له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئیزابێل لۆڤین جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى سوێد كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانیى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به دیداره‌كه ده‌ربڕى و په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد و هه‌رێمى كوردستانیان تاووتو كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌تى سوێدى كرد بۆ هاوكارى و پشتیوانی‌یان له هه‌رێمى كوردستان و هیواى به‌رده‌وامى و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى خواست.
نێچیرڤان بارزانى هاوکات پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دواپێشهاته‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواسه‌ردانى بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و، جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگ و به‌پێى ده‌ستوور كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى شكاندنى داعش و قۆناغى دواى ئه‌وه‌ش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونی كرده‌وه، كه له‌ناوبردنى سه‌ربازیانه‌ى داعش به‌ته‌نها چاره‌سه‌ر نییه و كێشه‌كان پێویستیان به چاره‌سه‌رى سیاسى هه‌یه. هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد كه كاریگه‌ریى كردووه‌ته سه‌ر بارى دارایى و بواره‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیه‌وه خاتوو لۆڤین وێڕاى گه‌یاندنى سڵاو و ڕێزى سه‌رۆكوه‌زیرانى سوێد به نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى كۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه، پشتیوانیى وڵاته‌كه‌یشى بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى دیالۆگى خواست.
خاتوو لۆڤین تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى سوێد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ سه‌رخستنى دیالۆگ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه‌كانیان به پێشمه‌رگه و په‌ره‌پێدانى مرۆیى و هاوكاریى مرۆییش بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شدارى و سوودمه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كه بڕیاره له كوێت ساز بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى سوێد له هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp-
