وەزارەتی تەندروستی: بەغدا بڕێک لە بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان نارد
د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی گلەییمان کرد لەوەی کە بەشە دەرمانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دواکەوتووە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆبووینەوە، خۆشبەختانە دەستیان کرد بە ناردنی بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە ناردنەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت و بە پێی رێککەوتتنێک، 17% ی بەشە دەرمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرن.
ئاشکراشی کرد، کە جۆر و بڕی دەرمانە نێردراوەکە باشە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە بودجەی خۆیان کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆیانی دابین دەکات، دەیکڕن و دابەشی نەخۆشخانەکانی دەکەن.
باسنيوز
