ھەولێر.. کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوا لە ھاووڵاتییان دەکات بایۆمەتری ئەنجام بدەن

 ھەولێر.. کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوا لە ھاووڵاتییان دەکات بایۆمەتری ئەنجام بدەن
بەرپرسی نوسینگەی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لە ھاووڵاتییان دەکات کە ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە، سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن، بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان بەشێوەی ئەلکترۆنی.

عەلی قادر، بەرپرسی نوسینگەی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ڕای گەیاندووە: "ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە بنکەکانی کۆمیسیۆن بایۆمەتریان ئەنجام داوە، دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتە نوێکەیان و ئەوانەشی کە بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، داواکارین سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان بەشێوەی ئەلکترۆنی".

بەرپرسی نوسینگەی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەوانەی ئەو کارتە ئەلکترۆنییە وەرنەگرنەوە، ئەوا لەمافی دەنگدان بێ بەش دەبن.

بڕیارە 12ی ئایاری 2018، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە بچێت.









باسنيوز
Top