لە باکووری کوردستان بەرپرسێكی دیکەی هەدەپە دەستگیر كرا

 لە باکووری کوردستان بەرپرسێكی دیکەی هەدەپە دەستگیر كرا
هاوسەرۆكی پارتی دیموركراتی گەلان هەدەپە (هەدەپە) لە شاری ئەلعەزیز (ئەلازخ) لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كرا، هۆكارەكەشی ڕەخنەگرتن بووە لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین، كە توركیا ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێكردووە.

بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیاکان باقی یڵدرم، هاوسەرۆكی هەدەپە لە شاری ئەلعەزیزی باکووری کوردستان، بەهۆی ئەوەی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین ڕەخنەی لە حكوومەتی توركیا گرتووە، پۆلیس هەڵیانكوتاوەتە سەر بارەگاكەیان و خۆی و 2 كەسی تریان دەستبەسەر كردووە".

ڕۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی لەمبارەوە بڵاوی كردوەتەوە، باقی بەهۆی ئەوەی وەریدژی سوپای توركیا قسەی كردووە و نووسینی بڵاو كردوەتەوە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی عەفرینی بە نادادپەر وەسف كردوە، بۆیە ڕاپێچی دادگا كراوە.

چاوەڕوان دەكرێت، تا دەچێتە بەردەم دادوەر لە زینداندا بمێنێتەوە.









باسنيوز
Top